You Are Here: Home » بؤ خانمان » به‌ چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی ساده‌ پێده‌چێت مێرده‌كه‌ت له‌ده‌ست بده‌یت

به‌ چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی ساده‌ پێده‌چێت مێرده‌كه‌ت له‌ده‌ست بده‌یت

زۆر كات ده‌بیستین كه‌ چه‌ندین په‌یوه‌ندی جوان نێوان دوو هاوسه‌ر شكستی هێناوه‌ به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ئێمه‌ی ژنان نایبینین و زۆر ساده‌یه‌ به‌ڵام پیاوان په‌سه‌ندی ناكه‌ن و لێ بێزارن.
• له‌خۆبایبون: زۆرێك له‌خانمان به‌شێوه‌یه‌كی له‌خۆبایبون هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و خۆشه‌ویستی مێرده‌كه‌ی به‌ هه‌ل دقۆزێته‌وه‌ تا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێتی به‌ده‌ستی بێنێت.
• په‌یوه‌ست بونی زۆر له‌پێویست به‌ پیاو: ڕه‌نگه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ به‌لاته‌وه‌ سه‌یر بێت به‌ڵام په‌یوه‌ست بونی زیاد له‌پێویست به‌ مێرد وای لێده‌كات هه‌ست به‌ بێزاربون و نائارامی بكات، چونكه‌ پیاوان ژیانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌ندێ له‌كاته‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوڕێ نزیكه‌كانی به‌سه‌ر به‌رن، بۆیه‌ هه‌وڵ مه‌ده‌ دوری بخه‌یته‌وه‌ له‌و ژیانه‌.
• قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕابردو: خانمی به‌ڕێز پێویسته‌ زۆر ئاگادار بن له‌باسكردنی ڕابردوی خۆتان گه‌ر هاتو داواشی بكات، چونكه‌ پیاوان رقیان له‌و كاره‌یه‌، پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن گۆێیان له‌وه‌ بێت كه‌ خۆشترین كاته‌كانی ژیانی له‌گه‌ڵ ئه‌ودابوه‌ هه‌ر ئه‌ویش پاڵه‌وانی چیرۆكی ژیانت بوه‌.
• هه‌وڵی گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وت و خوه‌كانی، زۆرێك له‌ژنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵسوكه‌وت و خوی مێرده‌كه‌یان بگۆڕن، خانمی به‌ڕێز بچوكترین هه‌وڵدان بۆ ئه‌و كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی شكاندنی په‌یوه‌ندی نێوانتان، چونكه‌ هه‌ر مرۆڤه‌و كه‌موكورتیه‌كی خۆی هه‌یه‌، خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ كه‌موكورتیه‌كانیه‌وه‌ په‌سه‌ندی بكه‌یت، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هاندانێكی باشه‌ بۆ گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی هاوسه‌ره‌كه‌ت.
2122013837530_250

About The Author

Number of Entries : 2817

هه موو مافيك باريزراوه بؤ www.Hamisha.Com © 2013

Scroll to top